الأربعاء، ١٤ آب ٢٠١٣

ئاسانترین ڕێگا بۆ قایل كردنی به‌رامبه‌ر


زۆر جار شتێكمان به‌ توندی ده‌وێت له‌كه‌سانی به‌رامبه‌ر بۆ به‌ده‌ستهێنانی ته‌نها پێویستی به‌ قایل كردن هه‌یه‌، تاكو ئه‌وه‌ به‌ده‌ست بێنیت كه‌ ده‌ته‌وێت بۆ نمونه‌ قایلكردنی دایك و باوك هاوسه‌ر خوشك وبرا یاخودی هه‌ر كه‌سێكی تر. چۆن كه‌سی به‌رامبه‌ر قایل ده‌كه‌ین: • پێویسته‌ دڵنیابیت له‌وه‌ی كه‌سه‌كه‌ له‌میزاجێكی باشدایه‌ یاخود به‌ بیرو مێشكی به‌ شتێكی تره‌وه‌ سه‌رقاڵ نیه‌. • ڕاسته‌وخۆ ده‌ست به‌ بابه‌ته‌كه‌ مه‌كه‌، له‌سه‌ره‌تادا به‌ چه‌ند پێشه‌كیه‌كی نه‌رم و سه‌رنج ڕاكێش ده‌ست پێبكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنج و ته‌ركیزی ته‌نها لای بابه‌ته‌كه‌ی تۆ بێت. • پێویسته‌ وورد و دڵنیا بیت و بزانیت چ شتێكت ده‌وێت ، هۆكاره‌كه‌ی چیه‌. • به‌ ده‌نگێكی نزم و له‌سه‌رخۆ قسه‌ بكه‌، كاتێك وه‌ڵامه‌كه‌ت به‌دڵ نابێت جڵه‌وی توڕه‌بونی خۆت بگره‌. • كاتێك داواكارییه‌كه‌ت ڕونده‌كه‌یته‌وه‌ و بۆچونی خۆتی بۆ باس ده‌كه‌یت، ڕێگه‌ بده‌ وه‌ڵام بداته‌وه‌وه‌ بۆ چونی خۆی ڕاشكاوانه‌ بڵیت و گوێگرێكی باش به‌و قسه‌كانی پێ مه‌بڕه‌. • پێویسته‌ له‌و كاته‌دا كه‌سێكی هێمن و ئاقڵ بیت و ڕێز بنیوێنی و تكا بكه‌یت بۆ دواكارییه‌كه‌ت.

چۆن كه‌سێكی توڕه‌ هێمن ده‌كه‌یته‌وه‌


چۆن كه‌سێكی توڕه‌ هێمن ده‌كه‌یته‌وه‌ هیچ كه‌سێك ناتوانێت دان به‌وه‌دا بنێت به‌وه‌ی كه‌ توڕه‌ بون خراپترین ئه‌نجامی لێ نابێته‌وه‌، لێره‌ وای دابنێ تۆ توڕه‌یت، به‌ڵام كه‌سی به‌رامبه‌رت توڕه‌یه‌، له‌وه‌دایه‌ كه‌ تۆ له‌ده‌ست بدات یاخود به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ به‌هۆی هه‌ڵچون و كاردانه‌وه‌ی زۆری ، به‌ڵام تۆ هه‌وڵ ده‌ده‌یت له‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كه‌ بپارێزی، یاخود هیچ نه‌بێت خۆت له‌كێشه‌كان به‌دوربگری، بۆیه‌ پێویسته‌ بزانین چۆن هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌یت: • هێمنی خۆت بپارێزه‌، توڕه‌بونی به‌رامبه‌ر كاریگه‌ری نه‌كاته‌ سه‌رت و كاردانه‌وه‌ دروست بكه‌یت، ئه‌وه‌ یه‌كێكه‌ له‌لایه‌نه‌ گرنگه‌كان بۆ ده‌رچون له‌و باره‌. • هه‌وڵبده‌ خۆت بخه‌یته‌ جێگه‌ی كه‌سی توڕه‌ له‌تۆ، پێویسته‌ ئه‌و هه‌ڵانه‌ بزانیت كه‌ پێ هه‌ستاویت، كه‌ بۆته‌ هۆی دروستبونی ئه‌و بارودۆخه‌. • ڕاستیه‌كانی كه‌سی توڕه‌ به‌رامبه‌ر به‌ تۆ، په‌سه‌ند بكه‌، گوێی لێ بگره‌ بێ ئه‌وه‌ی قسه‌كانی پێ ببڕیت چونكه‌ ئه‌وه‌ یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ هێوركردنه‌وه‌. • هه‌ندێك كه‌سایه‌تی هه‌یه‌ پێیان باشه‌ له‌كاتی توڕه‌بوندا ڕوبه‌روی كه‌سه‌كه‌ نه‌بێته‌وه‌، چونكه‌ له‌بارودۆخێكی ئاسایدا نیه‌ و هه‌ندێ كاتی ده‌وێت تا هێمنی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، سود له‌و ماوه‌یه‌ وه‌ربگره‌ هه‌وڵبده‌ ماوه‌كه‌ درێژ بێته‌وه‌ تاكو توڕه‌بونه‌كه‌ی به‌ ته‌واوی نامێنێت، ئه‌و كاته‌ ئه‌توانی پرسیاری لێ بكه‌یت سه‌باره‌ به‌ كێشه‌كه‌ی. • وا خۆت نیشان بده‌ كه‌ له‌هه‌ستی توڕه‌ی ئه‌و تێده‌گه‌یت، چونكه‌ كاتێك ئه‌و هه‌سته‌ی پێده‌گات ورده‌ ورده‌ ئاسایی بۆ خۆی هێور ده‌بێته‌وه‌. • گه‌ر زانیت به‌ زه‌حمه‌ت ده‌توانی دڵی كه‌سی توڕه‌ چاك بكه‌یت، ئه‌وا ده‌ست به‌جێ داوای لێبوردنی لێ بكه‌و قسه‌كانت درێژه‌ پێ مه‌ده‌. • وریا به‌ له‌وه‌ی داوای لێبوردنه‌كه‌ت ڕاستگۆیانه‌ بێت و ڕوكه‌شی نه‌بێت بۆ نه‌هێشتنی توڕه‌بونی كه‌سه‌كه‌. • په‌نا بۆ توندو تیژی مه‌به‌ن، چونكه‌ بارودۆخه‌كه‌ خراپتر ده‌كات، به‌ تایبه‌ت گه‌ر كه‌سه‌كه‌ كه‌سێكی نزیك بێت لێته‌وه‌ شوێنی خۆی هه‌بێت له‌ژیانتا.