چۆن كه‌سێكی توڕه هێمن ده‌كه‌یته‌وه
هیچ كه‌سێك ناتوانێت دان به‌وه‌دا بنێت به‌وه‌ی كه توڕه بون خراپترین ئه‌نجامی لێ نابێته‌وه، لێره وای دابنێ تۆ توڕه‌یت، به‌ڵام كه‌سی به‌رامبه‌رت توڕه‌یه، له‌وه‌دایه كه تۆ له‌ده‌ست بدات یاخود به پێچه‌وانه‌وه به‌هۆی هه‌ڵچون و كاردانه‌وه‌ی زۆری ، به‌ڵام تۆ هه‌وڵ ده‌ده‌یت له‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كه بپارێزی، یاخود هیچ نه‌بێت خۆت له‌كێشه‌كان به‌دوربگری، بۆیه پێویسته بزانین چۆن هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌یت:
• هێمنی خۆت بپارێزه، توڕه‌بونی به‌رامبه‌ر كاریگه‌ری نه‌كاته سه‌رت و كاردانه‌وه دروست بكه‌یت، ئه‌وه یه‌كێكه له‌لایه‌نه گرنگه‌كان بۆ ده‌رچون له‌و باره.
• هه‌وڵبده خۆت بخه‌یته جێگه‌ی كه‌سی توڕه له‌تۆ، پێویسته ئه‌و هه‌ڵانه بزانیت كه پێ هه‌ستاویت، كه بۆته هۆی دروستبونی ئه‌و بارودۆخه.
• ڕاستیه‌كانی كه‌سی توڕه به‌رامبه‌ر به تۆ، په‌سه‌ند بكه، گوێی لێ بگره بێ ئه‌وه‌ی قسه‌كانی پێ ببڕیت چونكه ئه‌وه یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ هێوركردنه‌وه.
• هه‌ندێك كه‌سایه‌تی هه‌یه پێیان باشه له‌كاتی توڕه‌بوندا ڕوبه‌روی كه‌سه‌كه نه‌بێته‌وه، چونكه له‌بارودۆخێكی ئاسایدا نیه و هه‌ندێ كاتی ده‌وێت تا هێمنی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه، سود له‌و ماوه‌یه وه‌ربگره هه‌وڵبده ماوه‌كه درێژ بێته‌وه تاكو توڕه‌بونه‌كه‌ی به ته‌واوی نامێنێت، ئه‌و كاته ئه‌توانی پرسیاری لێ بكه‌یت سه‌باره به كێشه‌كه‌ی.
• وا خۆت نیشان بده كه له‌هه‌ستی توڕه‌ی ئه‌و تێده‌گه‌یت، چونكه كاتێك ئه‌و هه‌سته‌ی پێده‌گات ورده ورده ئاسایی بۆ خۆی هێور ده‌بێته‌وه.
• گه‌ر زانیت به زه‌حمه‌ت ده‌توانی دڵی كه‌سی توڕه چاك بكه‌یت، ئه‌وا ده‌ست به‌جێ داوای لێبوردنی لێ بكه‌و قسه‌كانت درێژه پێ مه‌ده.
• وریا به له‌وه‌ی داوای لێبوردنه‌كه‌ت ڕاستگۆیانه بێت و ڕوكه‌شی نه‌بێت بۆ نه‌هێشتنی توڕه‌بونی كه‌سه‌كه.
• په‌نا بۆ توند‌و تیژی مه‌به‌ن، چونكه بارودۆخه‌كه خراپتر ده‌كات، به تایبه‌ت گه‌ر كه‌سه‌كه كه‌سێكی نزیك بێت لێته‌وه شوێنی خۆی هه‌بێت له‌ژیانتا.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق