(كێوه‌كان ده‌بینیت واده‌زانیت كه وه‌ستاون‌و بێجوڵه‌ن، له كاتێكدا ئه‌وانیش وه‌ك هه‌وره‌كان له جووڵه‌دان، ئه‌مه‌یه ده‌ستكردی ئه‌و خوایه‌ی هه‌موو شتێكی به‌وپه‌ڕی رێكوپێكی دروستكردووه، به ڕاستی ئه‌و زاته زۆر ئاگایه به‌و كاروكرده‌وانه‌ی كه ئه‌نجامیان ده‌ده‌ن).
له‌م دواییانه‌دا‌و به ئامێری زۆر پێشكه‌وتوو كاسێتێكی ڤیدێۆیی زانستیی گیراوه، كه تیایدا ئه‌وه ڕوونده‌بێته‌وه، كه چۆن كێوه‌كان له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی له ملیۆنان ساڵه‌وه ده‌جوڵێن.
به‌پێی ئه‌وه‌ی كه به (تزحزح القارات - جوڵانی قاڕه‌كان) ناسراوه واته بیردۆزی (الانجراف القاري)، مرۆڤ له‌ماوه‌ی كورتی ته‌مه‌نیدا له‌م ژیانه‌دا ناتوانێت ئه‌و جوڵه‌یه‌ی ئه‌و كێوه به‌ردینانه ببینێت، به‌ڵام پێشكه‌وتنه‌كانی زانستی نوێ‌و ئامێره‌كانی وای له مرۆڤ كرد، بتوانێت ڕوانینێكی دیكه‌ی هه‌بێت، كه ئه‌ویش (ڕوانینی زانستییه)، ئه‌م توانایه وای له‌مرۆڤ كردووه(وه‌ك له‌م پارچه ڤیدیۆیه‌دا ده‌یبینن)، ئه‌وه ببینێت چۆن ئه‌و كێوه به‌ردینانه،به سیسته‌مێكی سه‌رسورهێن ده‌جوڵێن‌و ده‌چنه ناویه‌ك، وه‌ك چۆن هه‌وره‌كان ده‌چن به‌یه‌كدا‌و له‌به‌رده‌مماندا له ئاسماندا ده‌جوڵێن، ئه‌مه له ملێۆنان ساڵه‌وه ڕوویداوه، تا ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامه، ئه‌و كێوانه هاوشێوه‌ی هه‌وره‌كان ده‌ڕۆن، به‌ڵام ئێمه هه‌ستی پێناكه‌ین.
ئه‌م دۆزینه‌وه زانستییه نوێیه، به یه‌كێك له ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره داده‌نرێت له خۆماندا‌و له ئاسۆكاندا، خوای گه‌وره ئایه‌ته‌كانی خۆیمان پیشانده‌دات، ئه‌مه‌ش پشتڕاستییه بۆ وته‌ی خوای گه‌وره كه ده‌فه‌رموێت:
(سَنُرِيهِمْ آيَاتِنَا فِي الْآفَاقِ وَفِي أَنفُسِهِمْ حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَهُمْ أَنَّهُ الْحَقُّ أَوَلَمْ يَكْفِ بِرَبِّكَ أَنَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ شَهِيدٌ ) [فصلت : 53].
((ئێمه له‌ئاینده‌دا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی سه‌رسوڕهێنیان نیشانده‌ده‌ین، له ئاسۆكانی بوونه‌وه‌ردا‌و له خوودی خۆشیاندا، هه‌تا چاك بۆیان ڕوونببێته‌وه‌و دڵنیابن، كه ئه‌و زاته هه‌ق‌و ڕاسته، ئایا شایه‌تیی په‌روه‌ردگارت به‌س نییه، كه بێگومان زانا‌و به‌ئاگایه له هه‌موو شتێك)).
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق